
هاونیشتمانییەک لەبەردەم یەکێک لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم پارە ڕادەکێشێت
ئاڤا نیوز
تیمی پرۆژەی هەژماری من ئاگاداریی ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە بەشدارن لە هەژماری من و دەڵێت، "ئەگەر هەستتان بە هەر چالاکییەکی گوماناوی کرد لە هەژمارەکەتاندا دەستبەجێ پەیوەندیی بکەن بە سەنتەری خزمەتگواریی بانک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا دیار نییە بۆچی تیمی هەژماری من ئەو ئاگادارییە خێرایەی بۆ فەرمانبەرانی بەشدار لە پرۆژەی هەژماری من بڵاوکردووەتەوە، بەڵام لە ڕێککەوتی 23ـی 7ـی 2025 فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردوویەوە کە چهند ڕۆژێكه هەڵمەتێكی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەلایەن کۆمەڵێک ڕێکخراو دەستیپێكردووە، بەجۆرێک هاككەران لەژێر ناوی فەرمیی حكومی و دەزگای متمانەپێكراو بەشێوەی هەڕەمەكی ئیمێڵ بۆ هاووڵاتیان دەنێرن.
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیێنراوەی کە ئەوکاتە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی بڵاوی کردبوویەوە "لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بهستهر و لینکی گوماناوی ڕەوانە دەكرێت، مەبەست لێی هاككردنی ئامێری كارمهندان و فهرمانبهرانی حكومییە بۆ دەستگەیشتن بە داتاكانی نێو مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دیكە".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمار کردووە و 450 ئامێری ڕاکێشانی پارەش لە تەواوی کوردستان دانراون. ئەو کەسانەی خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش بوون:
-پارێزگای هەولێر: 401 هەزار و 815 مووچەخۆر.
-پارێزگای سلێمانی: 278 هەزار و 630 مووچەخۆر.
-پارێزگای دهۆک: 220 هەزار و 600 مووچەخۆر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





