
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری دارایی و ئابووری پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری سەبارەت بە ئاسانکاریی پێشینە و قەرزەکانی تایبەت بە بوارەکانی خانووبەرە، کشتوکاڵ، پیشەسازی و نیشتەجێکردن و گەشتیاری خستەڕوو، بڕیاری دا بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15%ـی بڕی ئەو پێشینە و قەرزانە، سەرەڕای لێخۆشبوون لە تەواوی سوودی بانکی و پێبژاردنی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکان.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و، ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، چەند پرسێكی تاوتوێ كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێک، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا ئاسانکاریی پێویست بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر سوودمەند بوون لە پێشینە و قەرزەکانی بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی بکات، ئەویش بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15%ـی بڕی ئەو پێشینە و قەرزانە، سەرەڕای لێخۆشبوون لە تەواوی سوودی بانکی و پێبژاردنی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکان، ئەم ئاسانکارییەش تاوەکوو 2025-12-31 بەرکار دەبێت بۆ ئەو هاووڵاتیيانەی دەیانەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرن. ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد ڕێنمایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەربکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





