
هەردوو لۆگۆی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای دوورخستنەوەی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە پڕۆژەی هەژماری من، کە ژمارەیان نزیکەی 30 هەزار مووچەخۆرە، سەرجەمیان دەگوازرێنەوە سەر بانکی دیکە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 2025-09-08، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دوورخستنەوەی بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی لە پڕۆژەی هەژماری من ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بانکی ناوبراو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق لەڕووی مامەڵەکردن بە دۆلار.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای دوورخستنەوەی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە پڕۆژەی هەژماری من، بەشداربووانی ئەو بانکە کە ژمارەیان نزیکەی 30 هەزار بەشداربووە، دەگوازرێنەوە سەر بانکی دیکە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێنمایی تایبەتمان دەرکردووە.
چارەسەرەکان: چارەسەری بەشداربووانی بانکەکە بەمجۆرە دەبێت:
٠ ئەو کەسانەی خۆیان تۆمار کردووە بەڵام کارتیان وەرنەگرتووەتەوە، مووچەکەیان هەر وەک پێشتر بە کاش وەردەگرن تاکو تیمی هەژماری من پڕۆسەی گۆڕینی بانکەکەیان تەواو دەکەن و دواتر ئاگاداریان دەکەنەوە لە گۆڕانی بانکەکەیان و هەنگاوەکانی داهاتوو.
٠ ئەو کەسانەی خۆیان تۆمار کردووە و کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا مووچەیان لە ڕێگەوە وەرنەگرتووە، مووچەکەیان هەر وەک پێشتر بە کاش وەردەگرن تاکو کارتە بانکییە نوێیەکەیان ئامادە دەبێت و پەیوەندییان پێوە دەکرێت کە وەریبگرینەوە، دواتر مووچەکەیان دەچێتە سەر هەژمارە بانکییە نوێیەکەیان.
٠ ئەو کەسانەی کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە و مووچەکەیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەرگرتووە، بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی مووچەکەیان لە ڕێگای هەژماری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی هەتا ئەو کاتەی تیمی هەژماری من پەیوەندییان پێوە دەکەن و کارتە نوێیەکەیان وەردەگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






