وەزارەتی ناوخۆی کوردستان: بەپێی دەستوور بەڕێوەبردنی گومرگ دەسەڵاتی هاوبەشە
- بزنس
- 11 ئەیلوول

دیمەنی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەربارەی گومرگ و تۆماری کۆمپانیاکان بەردەوامن، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە بەپێی دەستوور بەرێوەبەردنی گومرگ دەسەڵاتی هاوبەشە و بڕیارەکەی عێراق بۆ سیستمی یەکگرتووی گومرگ پێچەوانەی دەستوورە.
وێنە گەوەکە: یەکێک لە كێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بابەتی سیستمی گومرگە، حکومەتی فیدراڵی بڕیاریداوە سیستمی ئەسیکۆدا کە لە عێراق کاری پێدەکرێت ببێتە سیستمی یەکگرتوو، هەرێمی کوردستانیش داوا دەکات سیستمی گومرگی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و هەردوو سیستمی بەیەکتر ببەسترێنەوە.
لێدوان فەرمی: د. سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە هاوکات سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستانە بۆ بابەتی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان، بە ئاڤا میدیای گوت: هەردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ڕیککەوتوون لە سەر سیستمی دیجیتالی تۆماری کۆمپانیاکان، کۆمپانیاکانی عێراق بە نۆ ژمارەیی تۆمار بکرێن و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بە 14 ژمارەیی تۆمار بکرێن.
هەر کۆمپانیایەکی هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستان چالاک بێت، لە هەرێمی کوردستان باج دەدات و ناسنامەی باجی بۆ ڕێکدەخرێت، پێوسیت ناکات لە عێراق باج بدات، ئەو کۆمپانیایانەشی لە باشوور و ناوەڕاست چالاک بن ،باج و ناسنامەی باجی لە عێراق دەبێت.
د. سامی جەلال ئەمانەشی گوت:
عێراق بڕیاریداوە تا 2025-12-01، سیستمی ئەسیکۆدا لە هەموو عێراق جێبەجێ بکرێت، ئێمەش داوامان کردووە سیستمی گومرگی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بمێنێتەوە و ئالوگۆڕی زانیاری لە نێوانمان هەبێت.
٠ سیستمی گومرگی هەرێمی کوردستان زۆر لە سیستمی ئەسیکۆدا پێشکەوتووترە، بارکۆد و QRـی هەیە و هەموو زانیارییەکانی لەخۆگرتووە.
٠ بەپێی دەستوور بەڕێوەبردنی گومرگ دەسەڵاتی هاوبەشە و بڕیاری تاک لایەنەی حکومەتی فیدراڵی عێراق پێچەوانەی دەستوورە.
٠ ڕێککەوتن کراوە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ باشوور و ناوەڕاست بۆ ئەم مەبەستە ڕێککەوتن لە نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازیی عێراق و هەرێمی کوردستان کە ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوانیان بکەن و هەردوولاش دان بە پشنکنینەکانی کوالێتی کۆنترۆڵی یەکتر بنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






