لە هەولێر بەهۆی سەرپێچییەک 29 گەڵابە پاشماوەی بیناسازی بە شۆفێرێک پاککرایەوە
- ژینگە
- 12 ئەیلوول

دیمەنی پاککردنەوەکە. وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزیی هەولێر
ئاڤا نیوز
لەم چەند ڕۆژە شۆفێری گەڵەبەیەک پاشماوەی بیناسازی لە شوێنێکی چۆڵەوانی هەولێر فڕێدا بوو. بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری هەولێر وەک سزایەک، پاککردنەوەی گۆڕەپانێکیان خستە ئەستۆی شۆفێرەکە.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزیی هەولێر ماوەی چەند ساڵێکە جۆرێک سزای پەیڕەو دەکات، هەر شۆفێرێک پاشماوەی بیناسازی لە نزیک گەڕەکەکان فڕێ بدات، وەکو سزا گۆڕەپانێکی پێ پاک دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزیی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، کارمەندانی شارەوانی لە سنووری شارەوانییەکان بەردەوام چاودێری دەکەن، هەر گەڵابەیەک پاشماوەی هەڵگرتبێ و بە ئاراستەی زبڵخانەی کانی قرژاڵە نەچێت بەدواداچوونی بۆ دەکەن، دوای ئەوەی دەردەکەوێت ئەو شۆفێرە لە نزیک ئاوەدانی پاشماوەکە فڕێ دەدات، ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی ژیار جەلال، ئەمساڵ زیاتر لە 20 شۆفێری گەڵابەیان بەهەمان شێوە سزا داوە. سەبارەت بەو شۆفێرەش ئەمڕۆ هەینی ناچار کرا، لە گەڕەکی کارێزان، تەنیشت مزگەوتی ئیمان لە سنووری شارەوانی چوار. 29 گەڵاب پیسی پێ پاککرایەوە کە نزیکەی 350 مەتر سێجا پاشماوەی بیناسازی دەبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزیی هەولێر هەموو پاشماوەیەکی بیناسازی پێویستە ببرێتە زبڵخانەی کانی قرژاڵە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






