ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆ دەکات
- بزنس
- 13 ئەیلوول

لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە سبەی یەکشەممەوە ئەنجوومەنی دەوڵەت، کار لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بکات. پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا دەڵیت: دوای ڕاوێژکردن بابەتەکە بە نووسراوی فەرمی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە 9/9/2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت نارد، بۆ ئەوەی بۆچوونەی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە بدەن و بڕیاری لەبارەوە بدەن.
زانیاری پەیامنێر: درەوون مەلاناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا گوتی: بڕیارە سبەی یەکشەممە 14/9/2025 ئەنجوومەنی دەوڵەت کار لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بکات و ڕاوێژی دەربارەی بکات، دوای ڕاوێژکردن بابەتەکە بە نووسراوی فەرمی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەولێر و بەغدا سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئاستەنگییەکی ئەوتۆ نەماوە بۆ هەناردە کردنەوەی نەوت لە رێگەی سۆمۆ، بەڵام سەبارەت بە داهاتی نانەوتی، بۆچوونەکانیان جیاوازە و نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی گومرگەکان ڕێککەوتوون کە 50% بۆ هەولێر و 50%ـی بۆ بەغدا بێت، بەڵام بەغدا داوای 100%ـی باجی دەرامەت (زەریبەی دەخل) دەکات، هاوکات بەغدا داوای 50%ـی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کەچی بەپێی یاسا بێت 20%ـی بۆ بەغدایە و 80%ـی بۆ هەولێر خۆیەتی.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی دەوڵەت دادوەرییە و هاوشێوەی ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستانە، دەستەیەکی دادوەریی سەربەخۆیە و تایبەتمەندە بە دادوەریی کارگێڕی لە عێراقدا، پێکدێت لە دادگای باڵای کارگێڕی و دادگای دادوەریی کارگێڕی و دادگای دادوەریی فەرمانبەران. هەر بڕیارێک بدات دەبێت هەردوولا، حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێراق پێیەوە پابەند بن، ئەنجوومەنی دەوڵەت باڵاترین مەرجەعە لە عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هاووڵاتیان و لایەنە کارگێڕییەکان، هەروەها ڕاوێژی یاسایی پێشکەش بە حکومەت دەکات و پڕۆژە یاساکان تاوتوێ دەکات و ئامادەیان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






