
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پرسی مووچە و داهاتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، کۆبوونەوەکە ڕاوێژکاری بووە و بڕیار دراوە ڕۆژی سێشەممە، 16ـی ئەم مانگە، کۆبوونەوەیەکی فراوانتر بکرێت. بۆ ئەم کۆبوونەوەیە، دوو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراون؛ یەکێکیان شارەزای یاسایی و ئەوی دیکەیان ژمێریاری دەبێت، تاوەکو ڕوونکردنەوەی پێویست بدەن و بەرگری لە بۆچوون و داواکارییەکانی حکومەتی هەرێم بکەن.
وێنە گەورەکە: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ تائێستا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت کردووە و داوا دەکات ئەنجوومەنەکە ڕای یاسایی خۆی بخاتەڕوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەریەکە لە وەزارەتەکانی دارایی و دادی کوردستان ڕاوێژکارێکی ژمێریاری و ڕاوێژکارێکی یاسایی دەنێرن بۆ کۆبوونەوەکە. بانگهێشتکردنی ئەم دوو نوێنەرە لەسەر داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، چونکە بەپێی سەرچاوەکان، ئەو نووسراوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەتی ناردووە، لە بەرژەوەندیی حکومەتی ناوەند نووسراوە و بەڵگە و پاساوی یاساییان بۆ خۆیان هێناوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی کوردی ئەنجوومەنی دەوڵەت بە ئاڤا ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر نۆی بەیانی دەستپێدەکات و هەوڵ دەدرێت لە هەمان ڕۆژدا پرسەکە یەکلابکرێتەوە. ئامانج ئەوەیە ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆچوونی یاسایی خۆی دەرببڕێت و پرسی داهاتی ناوخۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا یەکلا بکاتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕەنگە پرسەکە پێویستی بە گفتوگۆی زیاتر بێت و کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجام بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیاری کۆتایی نادات، بەڵکو تەنیا بۆچوونی یاسایی خۆی دەردەبڕێت، بەڵام ئەم بۆچوونە گرنگییەکی زۆری هەیە و بە هەند وەردەگیرێت، پێویستە هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق پێوەی پابەند بن. دوایین بڕیار لەبارەی داهاتی ناوخۆ و ناردنی مووچە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەردەچێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش هەیە، کە بەردەوام کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ دەستپێدەکات. ئەندامەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕایگەیاند کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆچوونەکەیان ئامادە بکەن و بە نووسراوی فەرمی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیران بدەنەوە، بەڵام ئەگەر نەتوانن، ئەوا دەکەوێتە ڕۆژانی دواتر.
کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە بە کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز دادەنرێت بۆ حکومەت و خەڵکی کوردستان، چونکە چارەنووسی شەش مووچەی ئەمساڵ و چارەسەرکردنی پرسی نەوت بەندە بە یەکلاییکردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆ.
ناکۆکییەکە لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانە. حکومەتی عێراق داوا دەکات هەرێم سەدا سەدی داهاتی نانەوتی ڕادەست بکات و دواتر تەنیا سەدا ٥٠ی داهاتی گومرگ بۆ هەرێم بگەڕێنرێتەوە. لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە سەدا ٥٠ی داهاتە فیدراڵییەکان، گومرگ و باج بدات بە بەغدا، بە مەرجێک سەدا سەدی ڕسووماتی ناوخۆ بۆ هەرێم بێت.
باکگراوند: دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆ و دانوستان، ئەم بابەتە یەکلانەکرایەوە، بۆیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پرسەکەی بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپارد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
12 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جوان عەبدوڵڵا: ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بیانوو گرتنە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دادەبەزێت