
باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردووەتەوە، کە سیستمی پەیڕۆڵ کراوەتەوە و دەتوانن لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن و بینێرنە گەنجینەکان.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەکە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە، ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مانگی نۆ دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردووەتەوە، کە لەمڕۆ دووشەممەوە دەتوانن دەستبکەن بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران و بدرێتە گەنجینەکان.
لەلایەکی دیکەوە: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ تائێستا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، بەوهۆیەوە هێشتا مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت کردووە و داوا دەکات ئەنجوومەنەکە ڕای یاسایی خۆی بخاتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






