
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
پرسی داهاتی ناوخۆ، لەدوای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان وەک دووەم لەمپەری بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کێشەی لەسەرە، پرسەکە دراوە بە ئەنجوومەنی دەوڵەت تا ڕای یاسایی لەسەر بدات، ئەمڕۆش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کرا و بێ ئەنجام کۆتایی هات. لەکاتێکدا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی دەوڵەت ماف بە هەرێمی کوردستان دەدەن نەک عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق، ئەمڕۆ سێیەمین کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پرسی داهاتی ناوخۆ و پشکی هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام کۆتایی هات و بڕیاردرا سبەی پێنجشەممە بەردەوامی بە گفتوگۆکان بدرێت.
کۆبوونەوەکە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەن و ستافی گشتی و 18لە کۆی 23 ئەندام بەڕێوەچوو، بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو، بەڵام ئەندامان نەگەیشتنە بۆچوونێکی هاوبەش لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتی نانەوتی کوردستان و چەندێتی ناردنی بۆ بەغدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ڕای جیاواز لەناو ئەنجوومەنەکەدا هەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزیی لە گەیشتن بە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنەکە بە ئاڤای وت، زۆرینەی ئەندامان بۆچوونیان لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بووە، پێیان وابووە حکومەتی کوردستان بەپێی دەستوور و یاساکان لەسەر حەقە و داواکانی پێویستە جێبەجێ بکرێن. لە کۆی 18 ئەندامی ئامادەبوو، تەنها دوو ئەندام ڕای پێچەوانەیان هەبووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە کە 50%ـی داهاتی فیدراڵی، باج و گومرگ بداتە بەغدا، لە بەرامبەردا 100%ـی ڕسوماتی ناوخۆیی بۆ خۆی بێت. ئەم پێشنیازە لەکاتێکدایە کە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی عێراق بە "مەتاتی" نووسراوە و خوێندنەوە و تەفسیری جیاواز هەڵدەگرێت، ئەمەش یەکێک بووە لە هۆکارەکانی نەگەیشتن بە چارەسەر لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چەند مانگێک.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیشدا، جەخت لەسەر یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا کرا لەسەر بنەمای دەستوور و یاساکان، لەوانە یاسای بودجە، یاسای بەڕێوەبردنی دارایی و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق.
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات لە بەرامبەر ئەم پێشکەوتنانەدا، دەستبەجێ مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت خەرج بکرێن. هەروەها بۆ مانگەکانی داهاتوو، مووچەخۆرانی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ ڕۆژە ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر ئەم پرسە کۆدەبێتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکی کۆتایی. زۆرینەی ئەندامان هەرێمی کوردستان بە خاوەنی مافێکی فیدراڵی دەزانن، لە کاتێکدا کەمینەیەک ڕای پێچەوانەیان هەیە. حکومەتی هەرێم هەموو ئاسانکارییەکی کردووە و تەنانەت لە هەندێک مافی خۆشی خۆشبووە، بەڵام بەغدا بەردەوامە لە گرتنی بیانوو، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی فیدراڵییە و خاوەنی پەرلەمان و یاسای تایبەت بە خۆیەتی، نەک پارێزگایەکی وەک بەسرە یان بەغدا. ئەم شێوازە مامەڵەکردنە بە هیچ شێوەیەک بەپێی دەستوور قبووڵکراو نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جوان عەبدوڵڵا: ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بیانوو گرتنە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دادەبەزێت