
دیمەنی شاری هەولێر لەکاتی خۆڵبارین. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، هاونیشتمانییان ئاگادار دەکاتەوە کە بەیانیی ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 19ی ئەیلولی 2025، کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بە گشتی ناسەقامگیر دەبێت ئەمەش بەهۆی ڕەشەبا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تۆز و خۆڵ.
هۆکارە زانراوەکان؛ بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، ئەو ڕەشەبا و تۆز و خۆڵە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت. پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی نیوەڕۆدا تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان؛ لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی خێرایی با، مەودای بینینی ئاسۆیی کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە پێنج کیلۆمەتر. لە هەندێک ناوچە، بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، مەودای بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر دادەبەزێت، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر هاتووچۆ و چالاکییەکانی دەرەوە دەبێت.
لەلایەکی دیکە؛ خێرایی با بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی، بە شێوەیەک کە پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچەدا بگاتە سەرووی 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی پێشبینی دەکات لە کاتەکانی ئێوارەدا، کاریگەری ڕەشەبا و تۆز و خۆڵ لاواز دەبێت و بەرەو کاتەکانی شەویش، کەش و هەوا بە تەواوی سەقامگیر دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
Zanyar Qadir
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





