جوان عەبدوڵڵا: ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بیانوو گرتنە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە بۆ ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لێکنزیکبوونەوە هەیە، ئەگەر ڕێککەوتنەکانیش بکرێن و وەک خۆی جێبەجێ بکرێن نابێت هیچ مووچەیەک بفەوتێت.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و هیچ گرفتێک لە بەردەم ئەو بابەتە نەماوە، لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتیش چاوەڕێی وەڵامی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. جوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی مافی مرۆڤ بە ئاڤا میدیای گوت: دەربارەی نەوت و داهاتی نانەوتی لێکنزیکبوونەوەی باش هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان نیازپاکی خۆی نیشانداوە بڕیاریدا پێش یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە بەشێوەی فەرمی نەوت ڕادەستی عێراق بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامە لەبارەی داهاتی نانەوتی وتی، ناردنی بابەتی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بیانوو گرتنە و بۆ کات کوشتنە، چونکە ئەم بابەتە لە دەستوور و یاسای بودجە بە ڕوونی یەکلایی کراوەتەوە. وەڵامی ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕاوێژکارییە و پابەندکار نیە.
ئەگەر وەڵامی ئەنجوومەنەکە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نەبێت و حکومەتی عێراقیش بڕیاری لەسەر بدات، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بابەتەکە بباتە دادگای فیدراڵی و سکاڵا تۆمار بکات.
د. جوان عەبدوڵڵا ئەمانەشی گوت:
٠ دادگای فیدراڵی پێشتر بڕیاری داوە نابێت مووچە تێکەڵی پرسە سیاسییەکان بکرێت.
٠ ئەگەر دوو ڕێککەوتنەکە بکرێن و وەک خۆی جێبەجێ بکرێن هیچ شتێک نامێنێت بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران بفەوتێت.
٠ ئەوەی تێبینی دەکرێت و ئاماژەکان بۆ ئەوەن لە عێراقەوە زیاتر لە مووچەیەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت، لە بەرامبەردا هەموو هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له سۆران 420 کارگوزار 47 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارینی لاواز چەند وڵاتێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی سپی چاوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەنگۆی تووشبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا بە شێرپەنجە ڕوونکردنەوە دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێتدا
17 ئەیلوول
لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
17 ئەیلوول
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دادەبەزێت