
دیمەنی کێلگەیەکی نەوت و دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە بە تایبەتی سبەی یەکشەممە، گرنگییەکی زۆری بۆ چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە کوردستان واژۆ بکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان.
وێنە گەورەکە: کردنەوەی گرێکوێرەی نێوان هەولێر و بەغدا نزیکە، هەردوولا لە گفتوگۆ و دانوستانەکانیان بەردەوامن بە ئاسۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەکان گرنگ و چارەنووسساز دەبن، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشنیازێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکان، کە بە پێی ئەو پێشنیازە لەبری پارەی کاش، نەوت وەک قەرەبوو بە کۆمپانیاکان بدرێت لە بەرامبەر ماف و شایستە داراییەکانیان.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای وت، کۆمپانیاکان و حکومەتی فیدراڵ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن. ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە کە پرسی نەوت "گرێکوێرەی مووچە بوو" و ئەگەر گۆڕانکاری نوێ ڕوونەدات، ئەم بابەتە چارەسەر کراوە.
هەنگاوی داهاتوو: هەنگاوی دووەم و کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە، پەیوەندی بە دابەشکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە. لەم بارەیەوەش پێشهاتی باش هاتووەتە ئاراوە. ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکە گەیشتووەتە ئەنجام و بۆچوونێکیان پەسەند کردووە. بڕیارە سبەی یەکشەممە، ئەنجوومەنی دەوڵەت نووسراوی فەرمی ئامادە بکەن بۆ وەڵامدانەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیران. زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بۆچوونە "تاڕادەیەکی باش لە بەرژەوەندیی حکومەتی کوردستان دەبێت" و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەنێردرێت.
پێشەوا هەورامانی ڕوونیشی کردووەتەوە کە حکومەتی فیدراڵ چاوەڕێی وەڵامی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەکات بۆ ئەوەی دەست بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، کە مووچەی مانگەکانی ڕابردوو و مانگەکانی داهاتوو دەگرێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت هەردوو پرسەکە، پرسی نەوت و داهاتی نانەوتی، ببرێنە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە سێشەممە دەکرێت. بڕیارە لەوێ بڕیارێکی چارەنووساز بدرێت لەبارەی مووچەکانی ئەمساڵەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





