
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق - پارە
ئاڤا نیوز
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی 2024 لەپەرلەمانی عێراق 20 ڕۆژی پێویست بێت.
وێنە گەورەکە: عێراق بودجەی سێ ساڵی پەسەند کراوە، پەرلەمان دەسەڵاتی خەرجکردنی بودجەی ساڵی 2023 دابووە حکومەت، بەڵام بۆ ساڵی 2024 پێویستە پەرلەمان پێداچوونەوەی بۆ بکات، چونکە هەندێک پڕۆژە ساڵی ڕابردوو کۆتاییان هاتووە بۆیە دەبێت لە بودجەی 2024 لاببرێن، خشتەکانی بودجەش جێگیرنین لەبەر ئەوەی نرخی نەوت و داهاتەکانی حکومەت سەقامگیر نین، ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینانیش لە زیادبووندایە.
لێدوانی فەرمی: بەگوتەی جەمال کۆچەر، پەسەندکردنی یاسای بودجە 40 بۆ 50 ڕۆژی پێویست بوو، بەڵام خشتەکانی بودجە کاتی کەمتری پێویستە.
لەلایەکی دیکەوە: مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی خشتەکانی بودجەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و پاشان واژۆ دەکرێت ڕەوانەی پەرلەمانی دەکەن، ڕەنگە "ناوەڕاستی مانگی نیسان خشتەکانی بودجە پەسەند بکرێن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





