
ژمارەیەک پێشمەرگە لەکاتی مەشق و ڕاهێنان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
نوێنەری یەکەی 70 و 80 لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە کۆبوونەوەدان بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیوەست بە یەکە ژمێریارییەکانیان و جێگیرکردنیان لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: لەچوارچێوەی ڕێکار و هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەخت لەوەکرایەوە دەبێت هەموو پێکهاتەکانی پێشمەرگە، تەنیا یەک یەکەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی یەکەی 70 بە ئاڤای گوت، "نوێنەری یەکەکانی 70 و 80 لە وەزارەتی دارایین بەمەبەستی جێبەجێکردنی هەنگاوە کردارییەکانی یەکخستنی یەکەی ئیداری هەردوو یەکەکە و دانانیان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە یەکخستنی هێزەکانی 70 و 80، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند، "شەش فیرقە ڕێکخراونەتەوە، لەچەند ڕۆژی ئایندە دوو فیرقەی دیکەش پێکدەهێنرێت و دەڕۆنە مەشق، پێش کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە تەواو دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






