
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە کرد، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانیش پشتڕاستی دەکاتەوە کە پارەکە گەیشتووە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق بەشێوەی پچڕ پچڕ پارەی مووچەی مانگی شوباتی خستووەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان، پێشتر 600 ملیار دیناری ناردبوو، ئەمڕۆ تەواوکەری پارەکە ڕەوانەکراوە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، پارە بۆ مووچەی دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات نێردرا، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: کەمێک پێش ئێستا زیاتر لە 350 ملیار دینار لەو بەشەی مووچەی مانگی شوبات کە نەنێردرابوو، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای نەناردنی بەشی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکان، بەڵام بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی، یەکەکانی هەشتا و حەفتا، بەرگری و فریاکەوتن، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان و سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی دوو وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






