دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی بانکە بازرگانییەکان گشتاندنی بۆ سەرجەم بانکەکان کردووە، داوای دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بانکەکان دەکات.
نووسراوی فەرمی: "مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم لقەکانی بانکە بازرگانییەکان کردووە و داوای لێکردوون کار بۆ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە ڕێکەوتی شایستەبوونیان تاوەکو 01-05-2024 بكەن، بە مەرجێک ڕەچاوی مۆڵەتی بێ مووچە و سزا بکرێت.
داواکاریی فەرمی: ڕۆژی 24-03-2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم یەکە ژمێریارییەکانی سەرۆکایەتی، وەزارەت و دەستەکان کردبوو و تێیدا داوای لێکردبوون لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بنێرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایان بەدەستهێناوە لە ڕێکەوتی وەرگرتنی بڕوانامەکەوە مووچەی بنەڕەتیان دەگۆڕێت، ماستەر دەبێت 374 هەزار و دکتۆراش 429 هەزار دینار.
بۆچی گرنگە: لە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەراندا ڕەچاوی سەرجەم پلە و بڕوانامەکان بەپێی کاتی شایستەبوونیان کراوە، بەپێی ئەم بڕیارە پلەی سەرجەم فەرمانبەران بەرزدەکرێتەوە.
باکگراوند: بەهۆی قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، لە ساڵی 2016ـەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





