
فەرمانبەرێک لەكاتی وەرگرتنی مووچەكەی لە ڕێگەی هەژماری من- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیار وایە لە مانگی چوارەوە، 25 هەزار فەرمانبەری دیكە، کە لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون مووچەكانیان بە كارتی بانكی لەڕێگەی ئامێری ATM ەوە وەربگرن.
وێنە گەورەكە: "هەژماری من" گەورەترین پڕۆژەی بانكیی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێدراوە، ڕێگەیەكی ئاسان و پارێزراوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزارییە بانكییەكان.
ژمارەكان وا دەڵێن: لە سەرەتاكانی ساڵی ڕابردوو، پڕۆژەی هەژماری من لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، تاوەکو ئێستا 260 هەزار فەرمانبەر و 153 هەزار كەسیش كارتە بانكییەكانیان وەرگرتووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیار وایە تا کۆتایی ئەمساڵ، سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار بكرێن و كارتە بانكییەكانیان پێ بدرێتەوە، تا بتوانن لە نزیكەی هەزار ئامێری راکێشانی پارە ATM لە سەرجەم پارێزگا، ناحیە و قەزاکانی کوردستان، مووچەكانیان بە ئاسانترین شێوە وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی ساڵێکە وەک دەستپێکێکی تاقیکاری (نموونەیی) فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر، مووچەکانیان لەڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





