
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکات بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەکانیان دابەش بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی 12 کرا، ئێستا ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مانگی یەکیش تەواو بوون، تەنیا پێدانی چەک لە وەزارەتی دارایی ماوە.
لێدوانی فەرمی: "لیستی شایستە داراییەکانی مانگی یەکی 2024ـی وانەبێژان بۆ گەنجینەکان نێردراوە، چاوەڕوانین چەکی خەرجکردنی لەلایەن وەزارەتی دارایی بدرێت، بۆ ئەوەی پێش جەژن دەست بە دابەشكردنی بکەن."
عومەر محەممەد، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر وای بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن، شایستەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە، ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250 - 350 هەزار دینار و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250 - 400 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






