
دیناری عێراقی، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 430 ملیار دیناری دیکەی بۆ مووچەی مانگی سێ خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ناردنی مووچەی مانگی سێ کردووە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش لە دوێنێوە دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە و بڕیارە تاوەکو جەژن سەرجەم مووچەخۆران وەری بگرن.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 430 ملیار دیناری دیکی خستە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان و تا ئێستا بڕی 560 ملیاری ناردووە. مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان وای بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی عێراق هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بڕی 952 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی چوار لەدوای 18 ی مانگەوە دەستپێدەکەن.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی لەبارەی مووچە ڕێککەوتوون، بڕیارە لەمەودوا بابەتی مووچە لە هەموو ناکۆکی و کۆت و بەندەکان بەدوور بگیرێت و لە کاتی خۆیدا بنێردرێت .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 36 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






