خشتەی مووچەی مانگی 9 بڵاو کرایەوە و بە سێ ڕۆژ دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
خشتەی مووچەی مانگی 9 بڵاو کرایەوە و بە سێ ڕۆژ دابەش دەکرێت

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

سبەی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بۆ ئەم مانگە زیاتر لە 600 هەزار کەس لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.

 

چیرۆکی سەرەکی:  دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق دوای كۆتاییهاتنی كاتی ئاسایی دەوام، بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا و هەمان ڕۆژ، ڕێكارەكانی ناردنی پارەكە تەواوكران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان  خشتەی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، بەپێی خشتەکە، سبەی یەکشەممە 30-11-2025، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و بە سێ ڕۆژ تەواوی مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکات، لە دوای کاتژمێر 1:30ی نیوەڕۆی سبەی یەکشەممە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

 

هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، بۆیە دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە سبەی یەکشەممە.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، لەم مانگەدا زیاتر لە 600 هەزار کەس لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی خشتەی ڕاگەیێنراو، مووچەی ئەم مانگە بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:


ڕۆژی یەکشەممە/ 30-11-2025:


- خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە
- زیندانە سیاسییەکان + بەرکەوتووانی کیمیاباران
- کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
- کاروباری شەهیدان ئەنفالکراوان
- پەروەردە
- تەندروستی
- خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

 

ڕۆژی دووشەممە/ 1-12-2025:


- مافی مرۆڤ
- دەستەی دەستپاکی
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی ژینگە
- دەزگای مین
- ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
- کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن
- دیوانی چاودێری دارایی
- خاوەن پێداویستی تایبەت
- ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
- دارایی و ئابووری
- ناوخۆ
- داد
- ئەنجوومەنی دادوەری
- پلاندانان
- بازرگانی و پیشەسازی
- سامانە سرووشتییەکان
- گواستنەوە و گەیاندن
- کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
- شارەوانی و گەشتوگوزار
- کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
- ڕۆشنبیری و لاوان
- کارەبا
- ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
- سەرۆکایەتیی هەرێم

 

ڕۆژی سێشەممە/ 2-12-2025:


- پێشمەرگە (دیوان – لیواکان)
- یەکەی (70 و 80)
- ب. پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان
- ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ