
مووچەی مانگی نۆ
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی نۆ بە کاش وەردەگیرێت و هەر ئەمڕۆ بەپێی خشتەی مووچە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕاگەیێنراوە، لەماوەی سێ ڕۆژدا تەواوی مووچەخۆران بە کاش و لە ڕێگای هەژماری بانکییەوە دەتوانن مووچە وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا پارە بە کاش لە لقی کوردستانی بانکی ناوەندیی عێراق وەرنەگیراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 30-11-2025، لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەست بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی پارە دەکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پارەی مووچە بەکاش وەردەگیرێت، تاوەکو پارە دەنێردرێتە شارەکانی تر وەکو سلێمانی و گەرمیان و دهۆک و سۆران کاتی دەوێت، بۆیە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 12ەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی لە هەژماری منەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ وەزارەتەکانی: کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا، دابەش دەکرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بۆ ئەم مانگە 602 هەزار مووچە خۆر لە ڕێگەی "هەژماری من"ەوە مووچە وەردەگرن و کارتی بانکیان وەرگرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لیستێکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لەڕێگەی ئاڤاوە هۆشداری بە زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆر دەدات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە وەزارەتێکی عێراق ملیاران دیناری 4000 فەرمانبەر دیارنامێنێت
- بزنس
- 29 تشرینی دووەم
زیاتر لە 800 خانەنشینی مەدەنی ئەم مانگە مووچە وەردەگرن






