
گوژمەیەک دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
دیارنەمانی ملیاران دینار پارەی چوار هەزار فەرمانبەر لە وەزارەتی کارەبای عێراق مشتوومڕی دروستکردووە، چونکە سێ ساڵ لەمەوبەر پارەکەیان بەناوی وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون لێ وەرگیراوە، بەڵام نە زەوییان پێدراوە و نە پارەکەشیان بۆ گەڕێنراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: کۆمەڵەی هەماهەنگی بۆ نیشتەجێبوون لە وەزارەتی کارەبای عێراق کە کۆمەڵەیەکی فەرمی وەزارەتەکەیە، سێ ساڵ لەمەوبەر داوای لە فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا کردووە ئەوەی خواستی وەرگرتنی پارچەیەک زەوی لە ناوچەی کاوریەی بەغدا هەیە، دەتوانێت ناوی خۆی تۆماربکات و پێشەکیش پێویستە یەک لەسەر سێی نرخی زەوییەکە بدات بە کۆمەڵەکە، واتە هەر فەرمانبەرێک 10 ملیۆن دیناری بۆ وەرگرتنی زەوی داوە.
لێدوانی فەرمی: موسعەب مودرەس، سەرۆکی کۆمەڵەی هەماهەنگی بۆ نیشتەجێبوون لە وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، دۆسیەی زەوییەکان لە قۆناغی یەکلاییکردنەوە دایە و هەموو ڕێکارە هونەرییەکان تەواوبوون، بەڵام فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا قسەکانی موسعەب مودرەس ڕەتدەکەنەوە و ئەوەیان خستووەتەڕوو، قسەکانی سەرۆکی کۆمەڵە جێگەی متمانە نین و ئەوان بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان هانا بۆ دادگای عێراقی دەبەن.
فەرمانبەرەکان کە ژمارەیان 4000 کەسە و دەیان ملیار دیناریان داوە بە کۆمەڵەی هەماهەنگی بۆ نیشتەجێبوون، ئاماژە بەوەش دەکەن، دەبوایە لە شەش مانگدا سەرجەم ڕێکارەکان بۆ وەرگرتنی زەوی تەواوببن، بەڵام ئەوە سێ ساڵ تێپەڕیووە و تائێستا نە زەوییان وەرگرتووە و نەپارەکانیشیان دیارە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لیستێکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لەڕێگەی ئاڤاوە هۆشداری بە زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆر دەدات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
- بزنس
- 29 تشرینی دووەم
زیاتر لە 800 خانەنشینی مەدەنی ئەم مانگە مووچە وەردەگرن






