هەژماری من لیستێکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەژماری من لیستێکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە

دیمەنی ژمارەیەک مووچەخۆر لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست بە داشکردنی مووچە کرا بە کاش لەڕێگەی بانکەکان و بە دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من.

چیرۆکی سەرەکی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ کرا و دوو ڕۆژی دیکە، سبەی و دووسبەی بەردەوام دەبێت. ئەم مانگە دابەشکردنی مووچە بە کاش لە ڕێگای بانکەکان و بە دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من یەکخراوە.

زانیاریی زیاتر: سبەی و دووسبەش خشتەی هەژماری من هەمان خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی دەبێت، ئەو مووچەخۆرانەی هەژماری منیان هەیە مووچە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان. سبەینێ مووچەخۆرانی 29 وەزارەت و دەستە و دەزگا مووچە وەردەگرن.

لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤایان وت، بۆ خشتەی سبەی، ئەمشەو نا، سبەی بەپێی خشتەی مووچە پارە دەخرێتە سەر هەژماری فەرمانبەران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ