بۆ یەکەمجار کەسوکاری شەهیدان لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن
- بزنس
- 29 تشرینی دووەم

ئامێری ڕاکێشانی پارەی هەژماری من
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی هەژماری من لە فراوانبوونە و ئەوانەی خۆیان لە پڕۆژەکە تۆمار دەکەن ملیۆنێک تێدەپەڕێنێت و ئەم مانگەش زیاتر لە 600 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی پڕۆژەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن، هاوکات بۆ یەکەمجارە 10 هەزار خێزانی شەهیدان لەو ڕێگەیەوە مووچەکانیان ڕادەکێشن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 29-11-2025، وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەی 941 ملیار و 874 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆ خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەم مانگە 602 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن و بۆ یەکەمجارە 10 هەزار خێزانی شەهیدان لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
ژمارەکان وادەڵێن: تا ئێستا 635 هەزار کارت دابەش کراون، بۆ ئەم مانگە 602 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، بەمجۆرەی خوارەوە:
فەرمانبەری مەدەنی: 317 هەزار
پێشمەرگە و ئاسایش: 196 هەزار
خانەنشین: 78 هەزار
خێزانی شەهید: 10 هەزار
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دابەشبوونی جوگرافی ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، بەمجۆرەیە:
هەولێر : 312 هەزار و 51
دهۆک: 160 هەزار و 266
سلێمانی: 129 هەزار و 864
ئەمەش بزانە: تا ئێستا 503 ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM لە 200 شوێنی جیاوازی شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان دانراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لیستێکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لەڕێگەی ئاڤاوە هۆشداری بە زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆر دەدات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە وەزارەتێکی عێراق ملیاران دیناری 4000 فەرمانبەر دیارنامێنێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
- بزنس
- 29 تشرینی دووەم
زیاتر لە 800 خانەنشینی مەدەنی ئەم مانگە مووچە وەردەگرن






