دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت و وەزارەتی دارایی لەڕێگەی ئاڤا ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 29 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە سەرجەم مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا پارە بە کاش لە لقی کوردستانی بانکی ناوەندیی وەرنەگیراوە، سبەی یەکشەممە دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت بۆ کاتژمێر 12:00.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ بەغدا بڕی 941 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان نارد. سبەی یەکشەممە دابەشکردنی مووچە بە کاش لەڕێگەی بانکەکان و بە دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من دەستپێدەکات. وەزارەتی دارایی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی بە کاش بڵاوکردەوە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم مووچەخۆرانە سبەی مووچە وەردەگرن بریتین لە خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ وەزارەتەکانی: کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا.
لەڕێگەی هەژماری منیش ئەم ئەم مانگە زیاتر لە 602 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن. تیمی هەژماری من خشتەی تایبەتی دابەشکردنی مووچەیان بۆ ئاڤا ناردووە، هەمان خشتەی دابەشکردنی مووچەیە بە کاش، ئەو مووچەخۆرانەی هەژماری منیان هەیە، سبەی یەکشەممە لەدوای کاتژمێر 12 ەوە پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە سەرجەم مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا پارە بە کاش لە لقی کوردستانی بانکی ناوەندیی عێراق وەرنەگیراوە، سبەی یەکشەممە دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت با مووچەخۆران زوو نەچن بۆ وەرگرتنی مووچە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت: سبەی لە کاتژمێر هەشتەوە دەست بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی پارە دەکەن، تاوەکو پارە دەنێردرێتە شارەکانی تر وەکو سلێمانی و گەرمیان و دهۆک و سۆران کاتی دەوێت، بۆیە سبەی یەکشەممە لە سەعات 12 ەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لیستێکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لەڕێگەی ئاڤاوە هۆشداری بە زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆر دەدات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە وەزارەتێکی عێراق ملیاران دیناری 4000 فەرمانبەر دیارنامێنێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
- بزنس
- 29 تشرینی دووەم
زیاتر لە 800 خانەنشینی مەدەنی ئەم مانگە مووچە وەردەگرن





