
کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی کاتی کارەکانیان لە کێلگەی کۆرمۆر ڕاگرتووە، چاویان لەوەیە بتوانن بە سەلامەتی کارەکانیان بکەن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 06:45 خولەکی ئێوارەی هەینی 26-04-2024، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێلگەی کۆرمۆر بە درۆن کرایە ئامانج و بە هۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەست دا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای دانەغازی ئیمارات، هێرشەکە بە "تیرۆریستی" ناودەبات و دەڵێت، هەرچەندە زیانێکی کەم بە دامەزراوەکە گەیشتووە، بەڵام بۆ دڵنیایی لە سەلامەتی کارمەند و دامەزراوەکە، کاری بەرهەمهێنان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە و گۆڕانکاری لە ڕێکارەکاندا کراوە".
زانیاریی زیاتر: دانەغاز ڕایگەیاندووە، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنی و بەرگرییەکان بۆ ئەوەی کارەکانی بەرهەمهێنان لە کێلگەکە دەست پێ بکاتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





