دیناری عێراقی- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ لیستی ناو و تەمویلی مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگه گەیشتە بانکەکان و ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: دابەشکردنی مووچەی 18 لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ئەو 15 ملیۆن دۆلارەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکایە کە بۆ پێشمەرگە دەینێرێت، کە ژمارەیان نزیکەی 55 هەزار پێشمەرگەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی نیسان نەناردووە، هەرچەندە وەزارەتی دارایی عێراق ڕۆژی 21ـی نیسان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگەی مووچەخۆرانی خۆی کردووە.
گۆشەیەكی دیكە: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەی دواکەوتنی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە گوتی: "هەموو ئەو هەنگاوانەی لەسەر هەرێمی کوردستان پێویست بوون، ئێمە جێبەجمان کردوون، هیچ ئاستەنگێک نەماوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





