پێشەوا هەورامانی: پارەی بەغدا ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە دابەش دەكرێت
- بزنس
- 2024-05-09

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەو مووچەخۆرانەی هەرێمی کوردستان کە لە بانكی بازرگانیی عێراقی (TBI) هەژمار دەکەنەوە، مووچەکانیان لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا TBI بەشدارە لە پڕۆژەی 'هەژماری من'، ئەمەش بژاردەی زیاتر دەداتە هاووڵاتیان، چونکە یەکێکە لە باشترین و گەورەترین بانکەکانی عێراق و لە هەرێمی کوردستان کار دەکات.
زانیاریی زیاتر: هاتنی پارە بۆ مووچەخۆران لە ڕێگەی لقی بانکی ناوەندییەوە لە هەولێر دەبێت، TBI دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و مووچەیان لە چوارچێوە و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییدا دەبێت.
بۆچی گرنگە: لە پڕۆژەی 'هەژماری من'ـدا فەرمانبەر دەتوانێت 100%ی مووچەکەی لە ئامێری ATM ڕابکێشێت، خاوەنی هەژمارەکان فەرمانبەرانن و حکومەت ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک پارەیان لێ دەربهێنێت، جگە لەوەی لە هەموو بانکە مۆڵەتپێدراوەکان لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە بیمە کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






