
لۆگۆی KRG و TBI
ئاڤا نیوز
بانکی (TBI)، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بەبانکیکردنی (تەوتین) مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و پابەندبوونی بە بڕیاری دادگەی فیدڕاڵیی عێراق دووپات کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) لە ڕوونکردنەوەیەکەدا ڕایگەیاند: پرسیاری زۆریان لەبارەی میکانیزمەکانی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەدەست گەیشتووە و ئەوان پابەندن بە بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی و هەر وەک بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، ئامادەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن.
زانیاریی زیاتر: بانکەکە دووپاتی دەکاتەوە کە توانای پراکتیکی بەرز و تۆکمەی هەیە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان "بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە خواستیان لەسەر هەڵبژاردنی بانکی بازرگانیی عێراق هەیە لە هەرێمی کوردستان".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەشداری TBI بژاردەی زیاتر دەخاتە بەر دەست، بۆ ئەمەش هاندان و تامەزرۆیی زیاتر دەداتە بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە بانکی زیاتری نێو پڕۆژەی هەژماری من" و پێشتریش هەر لەمبارەوە ئاڤا نیوز لێدوانی 'بیلال سەباح حوسێن' بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکەی وەرگرتبوو.
ڕێککەوتنەکە بم شێوەیەیە: بانکەکە لە چوارچێوەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران، چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پێدانی زانیاری لەسەر لیستی ناوی فەرمانبەران "بۆ ئەوەی پڕۆسەکە دەست پێ بکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





