
ئاڤا نیوز
نەبیل ئەلمەڕسوومی، پسپۆڕی ئابووری هۆکاری داواکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی لە حکومەتی عێراق بۆ چاکسازی لە سیستمی خانەنشینی ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق لە دابینکردنی پارەی مووچەی خانەنشینان و سەرجەم جۆرەکانی دیکەی پرۆگرامی چاودێریی کۆمەڵایەتی، پشت بەو سەرچاوە داراییانە دەبەستێت کە لە داهاتی نەوت دابین دەکرێن کە بەهۆی هەڵاوسانی ئەو داهاتانەی پەیوەستن نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچە و تەنانەت مەترسی ڕاگرتنیشی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی، کۆی گشتیی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە عێراق لە ساڵی 2020 دوو ملیۆن و 486 هەزار خانەنشین بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان لە سندووقی خانەنشینی وەردەگرن گەیشتووەتە 544 هەزار خانەنشین، مووچەی ملیۆنێک و 942 هەزار خانەنشین لە بودجەی گشتی دابەش دەکرێت، کە دەگاتە نزیکەی یەک ترلیۆن و 551 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک، بە تێچووی ساڵانەی 18.612 ترلیۆن دینار، هەروەها بڕی 6.840 ترلیۆن دیناریش لە سندووقی خانەنشینی خەرج دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئێستا ساڵانە نزیکەی 120 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن بەتایبەت کە تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ کەمکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە ناویان لە پێش ڕێکەوتی 01-01-2008 ڕەوانەی خانەنشینی کراوە، مووچەیان لە بودجەی گشتیی دابەش دەکرێت، ئەوانەشی لە دوای ئەو ڕێکەوتەوە خانەنشین دەبن مووچەکانیان لە سندووقی خانەنشینی دەدرێت، پاداشتی خانەنشینیش لە گەنجینەی دەوڵەت دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





