سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە
- بزنس
- 2024-05-27

کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەدایە بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕێکارانەی بۆ تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گیراونەتە بەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە سوودانی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ سەرۆكوەزیران بارزانی لە کاتی کردنەوەی پردی دەربەندی ڕانیە، گوتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی مووچەوە ڕایگەیاند: "هەموو كارێك دەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆران".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەشێك لە داهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی بە بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دینار خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیانپێکردەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە