
دروێنەی گەنم، وێنە؛ ڕومێڵ عەلی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ڕایگەیاند، چاوەڕێین بەغدا سیدی ناوی جووتیاران و بڕی گەنمەکانمان بۆ بنێرێت، لەسەر ئەو بنەمایە گەنم وەردەگرین.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە ساڵی ڕابردوو بەغدا 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی وەرگرت، بەڵام بۆ ئەمساڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەسەر نزیکەی 700 هەزار تۆن گەنم ڕێککەوتوون.
لێدوانی فەرمی: میران بەختیار، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژی 4-6-2024 قسەم لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری بەغدا کرد، گوتیان خۆیان لە وادەی وەرگرتنی گەنم ئاگادارمان دەکەنەوە، پارەی گەنمی جووتیاران بە قۆناغ دەنێرن و ئێستا زیاتر لە ملیارێک دینار خراوەتە سەر هەژماری ئێمە، بەڵام ئەم پارەیە کەمە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەو بڕە گەنمەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، پارێزگای سلێمانی زۆرترین پشکی بەردەکەوێت کە 282 هەزار تۆن گەنمە، هەولێر بە پلەی دووەم دێت و بڕی 228 هەزار تۆن گەنمی بۆ دیاریکراوە، دهۆک بە پلەی سێیەم دێت و بڕی 189 هەزار تۆن گەنمی لێ وەردەگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ هەر تۆنێک گەنمی پلەیەک 850 هەزار دینار دیاریکراوە، پلەی دوو کەمتر لەو نرخە دەبێت، بەڵام ئەمساڵ گەنمی پلە سێ لە سایلۆکان وەرناگیرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە