
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە چوار ساڵی ڕابردوو، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرووی شەش ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ئێران بە دووەم هاوبەشی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دادەنرێت لە ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە و ڕێژەی بازرگانییەكەیان لە سەرووی 40% ـە.
لێدوانی فەرمی: مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە چوار ملیار دۆلارەوە بۆ شەش ملیار بەرز بووەتەوە، زۆرینەی کاڵاکان خواردەمەنی، جلوبەرگ، کەرستەی بیناسازی و ئامێری کارەبایین كە لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن".
لەلایەکی دیکەوە: زیاتر لە 350 کۆمپانیای ئێرانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، سەرقاڵی كار و پڕۆژەی وەبەرهێنانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە ساڵێكە پارێزگارەكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگارەكانی ورمێ و سنە و كرماشان، ڕێككەوتوون بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك لەسەر هاوكاری زیاتری گەشتیارانی هەردوولا و هەناردە و هاوردەكردنی بەرهەمی هەردوولا بۆ یەكتری.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






