
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سبەی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت و بڕیارە پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە 09-06-2024 مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆران دابەش دەکرێت، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی سەرجەم شوێنەکان دابەش دەکرێت، ئەگەر تەواو نەبوو ئەوا ڕۆژی هەینی و شەممەش پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت، بەجۆرێک پێش جەژن هەموو مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە، سەبارەت بە نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ دووەمین مانگ لەسەر یەک، گوتەبێژی حکومەت گوتی، "چارەسەری کۆتایی نزیکە".
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت، بۆ لیستی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان ڕێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە