دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق 505 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مانگی پێنج دەخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یان سبەش لیستێکی نوێی مووچە ڕادەگەیێنرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی پێنج ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 612 ملیار دینار داوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕی 107 ملیار دینار گەیشت و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی چەند توێژێک کرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە لقی بانکی ناوەندی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ یەکشەممە یاخود سبەی دووشەممە 505 ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.
بۆچی گرنگە: بە گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی مەدەنی ڕادەگەیێنرێت و پێش جەژن سەرجەمیان مووچە وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: هەولێر و بەغدا لەبارەی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەوانیش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە