وەزیری نەوتی عێراق: بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەگەڵ توركیا لە دانوستانداین
- بزنس
- 2024-06-10

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانەوە لەگەڵ توركیا لە دانوستاندان، ئاماژە بەوەش دەکات لە دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا پێشكەوتن هەیە.
وێنە گەورەكە: شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێک دوێنێ لە بەغدا بوو، گرنگترینیان پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بوو و تاڕادەیەكی زۆر پێشكەوتن لە گفتوگۆكاندا هەیە.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیە لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان ڕایگەیاند: "بەرەوپێشچوون هەیە لە دانوستەكانی بەغداد و هەرێم لەبارەی بۆری نەوتی عێراقی - توركی، لەگەڵ توركیا لە دانوستانداین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانەوە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مایێلز كاكێنز، گوتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پێشوازی لە هەر بەرەو پێشچوونێک دەكەین لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی هەناردەكردنی نەوت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






