
چەند کارمەندێکی کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت
ئاڤا نیوز
ڤەنزوێلا کە زۆرترین یەدەگی نەوتی هەیە لە جیهاندا، دوای سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ئاستی بەرهەمهێنانی لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا نزیک دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە، ماوەی شەش مانگە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تەواو دابەزیوە، بەڵام دوای ئەوەی کۆمپانیای زەبەلاحی وزەی ئیسپانی ڕێپسۆل مۆڵەتی لە ئەمریکا وەرگرتەووە بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانی لە ڤەنزوێلا ، ئاستی بەرهەمهێنانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کرد.
ڕاگەێینراوی فەرمی: پێدرۆ تێلێچیا، وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا کە لە هەمانکاتدا سەرۆکی کۆمپانیای گەورەی بەرهەمهێنانی نەوتی پترۆلیۆسە ڕایگەیاندووە، گەشبینە بەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ڤەنزوێلا بەمنزیکانە بگاتە یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیای ڕێپسۆل.
پێدراوە ڕاستەکان: بەپێی ئاماری ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، بەرهەمهێنانی نەوت لە ڤەنزوێلا تاوەکو کۆتایی مانگی ئایار گەیشتووەتە 910 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
باکگراوند: بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی 2008 گەیشتە لووتکە لە ڤەنزوێلا و بڕی 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهێنرا، بەڵام دوای چەندین ساڵ لە خراپبەڕێوەبردن و سزا تووندەکانی ئەمریکا کەمبووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






