
لەندەن. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک بەریتانیا ئەو وڵاتەیە کە کەمترین وەبەرهێنانی لە نێوان وڵاتانی جی حەوتدا کردووە.
وێنە گەورەکە: بەپێی شیکارییەکانی دامەزراوەی بیرمەندی ئینستیتیوت بۆ لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی گشتی کە بنکەکەی لە لەندەنە، بە پشتبەستن بە داتاکانی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری"لە 30 ساڵی ڕابردوودا، بەریتانیا لەڕووی وەبەرهێنانەوە لە پلەی 24بووە، بەم شێوەیە لە ڕیزبەندی خوارەوەی وڵاتانی جی حەوت ماوەتەوە".
ژمارەکان وادەڵێن: دوایین داتای بەراوردکراو بۆ ساڵی 2022، وەبەرهێنان لەلایەن کەرتی تایبەت لە بەریتانیا کەمتر بووە لە هەموو وڵاتانی دیکەی گروپی حەوت بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: هەریەک لە وڵاتانی سلۆڤینیا، لاتڤیا و هەنگاریا زیاتر وەبەرهێنانی کەرتی تایبەتیان کردووە لە چاو بەریتانیا لە ڕووی بەرهەمی ناوخۆیی، تەنیا لە یۆنان و لۆکسمبۆرگ و پۆڵەندا وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت بە بەراورد بە بەریتانیا کەمترە.
باکگراوند: دوایین ماوەی کە بەریتانیا تێکڕای وەبەرهێنانی لە نێوان وڵاتانی گروپی حەوتدا بەرزبووە لە ساڵی 1990 بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






