
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی داتاکانی دامەزراوەیەکی عێراقی، هەناردەی نەوتی عێراق لە سێیەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 30٪ دابەزیوە.
داتای فەرمی: بەپێی ئەو داتایەی مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری بڵاویکردووەتەوە، عێراق لە سێیەکی یەکەمی ساڵی 2024دا بە کۆی گشتی ڕۆژانە 20.5 ملیۆن بەرمیل بە بەهای 1.6 ملیار دۆلاری هەناردە کردووە، بە تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتووەتە 78.17 دۆلار.
زانیاریی زیاتر: بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2023، ڕۆژانە 29.35 ملیۆن بەرمیلی بە بەهای 2.18 ملیار دۆلار هەناردە کردووە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێکیش 74.15 دۆلار بووە، ئەمەش واتە کەمبوونەوەی بڕەکە بە ڕێژەی 30% و بەهاکەشی بە ڕێژەی 26.3%.
لەلایەکی دیکە: هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە سێیەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بە جۆرێک ڕۆژانە گەیشتووەتە 170 هەزار بەرمیل، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی 2023دا 250 هەزار بەرمیل بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






