
هەواڵی خێرا، گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: میران بەکر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەر پێشمەرگەیەک 432 هەزار دینار وەکو هاوکاری وەردەگرێت.
زانیاریی زیاتر: مووچەی لیوا هاوبەشەکان هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە دەچێتە سەر بەغدا، بەڵام سەرۆکوەیزان بارزانی هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ ئەوەی ئەم هاوکارییە نەبڕدرێت کە مانگانە بڕەکەی 17 ملیۆن دۆلارە و بەردەوام بدرێت بە پێشمەرگە، ئێستاش سەرەڕای مووچەکەیان ئەو پارەیەوەکو هاوکاری پێیان دەدرێت.
ئەمەش بزانە: دوای تێکشکانی ڕێکخراوی داعش، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەرکردایەتی ئەمریکا مانگانە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەی دەستپێکرد، دوای دابینکردنی مووچەش لەلایەن بەغدا مەترسی هەبوو ئەم هاوکارییە ڕابگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، لەمەودوا دابەشکردنی پارەکە بەردەوام دەبێت بەڵام وەکو مووچە نا، بەڵکو وەک هاوکاری.
گۆشەیەکی دیکە: پڕۆسەی یەکگرتنەوەی لیواکان بەردەوامە و ژمارەی لیوا هاوبەشەکان گەیشتووەتە 28 لیوا و نزیکەی 40 هەزار پێشمەرگە لەخۆدەگرن و ژمارەکە لەزیادبووندایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






