كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان: ئاسایشی سلێمانی فشار دەکات کەمپەکان چۆڵ بکەین
- کوردستان
- 2024-06-25

لۆگۆی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ئاڤا نیوز
حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەڵێن، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە فشاریان لێ كراوە كەمپەكانی زڕگوێز و دەوروبەری چۆڵ بكەن، بەڵام ئەوان ڕەتیان كردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێكکەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران، دەبێت حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەک دابنێن و قەڵا و بارەگاكانیان چۆڵ بكەن و بچنە كەمپی دیاریکراوەوە، بەڵام هیچكام لەو حیزبانە ئامادەنین ئەو كارە بكەن.
لێدوانی فەرمی: ئەمجەد حوسێن پەنای، ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئاسایش فشاری خستتوینەتە سەر تا كەمپەكان چۆڵ بكەین، ئێمە ڕەتمان كردووەتەوە و ئامادەنین ئەو كارە بكەین".
لە لایەکی دیکەوە: حەسەن قادر زادە، ئەندامی باڵای حیزبی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "تاوەکو ئێستا ئەو فشارە لەسەر ئێمە نەبووە، بەڵام هەر لایەک فشارمان لێ بكات قبوڵی ناكەین".
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێش ئەوەی عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە نێوەڕاستی ئەم مانگە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، ئاسایشی یەكێتی بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی گوتووە، دەبێت كەمپەكانی كۆیە و زڕگوێز و قەڵای کۆیە چۆڵ بكەن و بچنە كەمپی باریكە و عەربەت و کۆیە، بەڵام كۆمەڵە ڕەتی كردووەتەوە.
بۆچوونی بەرامبەر: ئاڤا نیوز لەبارەی ئەم بابەتە چەندینجار پەیوەندی بە ئاسایشی سلێمانییەوە كرد، بەڵام ئامادە نەبوون قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چۆن پێشوازی لە پووتین کرد؟
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین گەیشتنە ئەلاسکا؛ کۆبوونەوە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامانجی سەرەکیم لە کۆبوونەوەم لەگەڵ پووتین ڕاگەیاندنی ئاگربەستە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگەی نێوان سۆران و خەلیفان بەڕووی هاتووچۆی شۆفێران كرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەق تەق بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی دامەزراندنیدا پارتی داوای یەکڕیزی دەکات و پەیامێک بۆ بەغدا دەنێرێت