
ئاڵای نەمسا و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئاستی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و بەشێکی بازرگانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوەیە.
وێنە گەورەکە: مانگی تەممووزی ساڵی 2023 ئەلیکسەندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، کەمێک پێش ئێستاش بە ئامانجی ڕەخساندنی دهرفهت و بوارهكانی برهودان به پهیوهندییهكانی نهمسا لهگهڵ عێراق و ههرێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبهش، نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە نەمسا و سبەی لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە ئاڤا نیوز گوت: ئێستا 15 بەرهەمی جۆراوجۆری نەمسا لە هەرێمی کوردستان پشتیان پێدەبەسرێت و پتەوی پەیوەندییەکان دەرگای زیاتر بەڕووی بازرگانیی هاوبەش دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەرهەم و کەرستانەی لە هەرێمی کوردستان بەکاردێن ئەوانەن:
ــ پڕۆژەی ئاودانی پرژێنەر ساڵی 1979 هێنرایە کوردستان، کە سوودی لێوەرگیراوە لە دەیان پڕۆژەی کشتوکاڵی.
ــ هێڵی ئاسمانی نەمسا گەشتی هەیە لە نێوان هەولێر و ڤیەننا
ــ تیلیفریکەکانی کۆمپانیان (دۆپێل مایازدیلبان)ی نەمسایی لە چیای کۆڕەک.
ـ کارگەی دروستکردنی شەربەتی ( ڕاوخ) لە هەولێر.
ــ ئیکسسواراتی (فرەی وڵ)ی نەمسایی
ــ ماتۆڕی پێشبرکێی گرانبەها کە بەرهەمی کۆمپانیای KTM ـە.
ــ قاوەی جۆلیۆس ماینل کە نەمساییە.
ـ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی نەمسایی لە فڕۆکەخانە و پاڵاوگەکان بەکاردێت.
ـ کۆمپانیای مۆندی نەمسایی بە هاوبەشی کۆمپانیای نێوخۆ کیسی چیمەنتۆ بەرهەم دەهێنێت.
ــ ئایس کۆفی و ساردەمەنی نەمسایی خواستی لەسەرە.
ـ بەرهەمی کۆمپانیای نیگلۆ بۆ کارەباییات.
ـ بەرهەمی سەماعەی منداڵانی کۆمپانیای نیگلو.
ــ خواردنەی وزەبەخشی (ڕێد بۆڵ)ی نەمسایی.
ـ ئێکسسواراتی سڤارۆڤسکی نەمسایی.
ـ مەوادی تاقیگەی کوالێتی کۆنتڕۆل سەرجەمیان نەمسایین.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لەنزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت