ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتەکان: لە 10 ڕۆژی یەکەمی هەموو مانگێک لیستی مووچە ئامادە بکەن
- بزنس
- 3 تەممووز

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران. وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
بابەتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و پرسی مووچەی فەرمانبەران و دوایین بڕیارەکان لەبارەی پڕۆژەی "هەژماری من" ناوەرۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و سێ پرس تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە لە 10 ڕۆژی یەکەمی هەموو مانگێکدا، لیستی مووچە ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بیانوو بۆ دواکەوتنی مووچە نەمێنێت.
قووڵتر: لە کۆبوونەوەکە ئەوەش باسکراوە، بەپێی یاسای ساڵی 2014 سەرجەم مووچەخۆران خانەنشین دەکرێن و یەک دامەزراوەش بە ناوی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی، تایبەتمەند دەبێت بە خانەنشینی لە سەرجەم بوارەکانی وەزیفەی گشتیی شارستانی، سەربازیی، پێشمەرگایەتی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە ئێستا بە گوێرەی یاسای ساڵی 2006 هەر یەک لەم پۆستانە یاسای خانەنشینی تایبەت بە خۆیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان ژمارەی خانەنشینان 277 هەزار و 541 کەسن، خەرجیی کۆی مووچەی مانگانەی ئێستایان 122 ملیار دینارە.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باسکراوە، سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاندووە: هەموو ئەو بانکانەی لە هەرێمی کوردستان بەشدارن لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن دادگەی فیدڕاڵی ڕێگەپێدراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە