
وێنەی زستانی ئەمساڵی شاری ئۆسلۆ لە نەرویج
ئاڤا میدیا
پێوانەیی: زستانی ئەمساڵ پلەی گەرمی لە وڵاتە ئەوروپییەکان بۆ خوار 20 پلەی سیلیزی دابەزیوە، بەمەش ئەوروپا ژمارەی پێوانەیی لە سەرمای زستاندا تۆمارکرد.
لە وڵاتە ئەوروپییەکان بەهۆی زۆریی بەفربارینەوە، رێگە سەرەکییەکانی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل گیراون و ئاستەنگیی هاتووچۆ بۆ خەڵکی دروستبووە.
کەش لە ئەوروپا: وڵاتەکانی باکووری ئەوروپا، بە تایبەت لە سوێد پلەکانی گەرمی بۆ -43 پلەی سیلیزی لە ژێر سفرەوە دابەزیوە، بەمەش سوێد نزمترین پلەی گەرمی لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا تۆمارکرد.
لە نەرویج پلەکانی گەرما لە شەوی شەممە گەیشتە -30 پلەی سیلیزیی ژێر سفر.
فەڕەنسا لەم شەپۆلە ساردە رزگاری بووە کە چەند وڵاتێکی ئەوروپی بەدەستییەوە دەناڵێنن، بەڵام کەشناسی فەرەنسا پێشبینی دەکات هەوای جەمسەری کە لە باکووری ئەوروپا و رووسیاوە دێت بەرەو فەڕەنسا بڕوات و ئەگەری هەیە پلەکانی گەرما لە فەرەنسا بگاتە -12 پلەی سیلیزی.
چی روودەدات؟: کەشناسەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە زستانی ساڵی 2024 بە یەکێک لە زستانە سەختەکان دادەنرێت لە رووی دیاردە سرووشتییەکانی کەشوهەوا.
پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە چەند ناوچەیەک ساردتربن و بەرزتربنەوە لە ئاستی مامناوەند، کەشناسی هۆشداری بارانیکی چڕ و بەفرێکی زۆردەدات.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






