
دروێنەکردنی گەنم و سایلۆی هەولیر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
چوار ڕۆژ ماوە بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ، بەڵام هێشتا 100 هەزار تۆنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ماوە لە سایلۆکان وەربگیرێت و داوای درێژکردنەوەی ئەو وادەیە کراوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە عێراق لەڕێگەی لیژنەی بەبازاڕکردنی گەنم، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات، ئەمەش بەگوێرەی ڕێژەی داچاندنی گەنم پشکی پارێزگاکان دیاری دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هێشتا چوار ڕۆژ ماوە بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ، تاوەکو ئەمڕۆ 600 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بڕیکارە ئەوەشی گوت، هەوڵدەدەین پرۆسەکە لەو وادەیە کۆتایی بێت، بەڵام داوام کردووە ئەو وادەیە بۆ 1-8 درێژ بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ لیژنەی بەبازاڕکردنی گەنم لە عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی بە 700 هەزار تۆن دیاری کردبوو، پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن، پارێزگای سلێمانی 282 هەزار تۆن، پارێزگای دهۆک 189 هەزار تۆن دیاری کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە