
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان: سەرچاوە AA
ئاڤا دیجیتاڵ
نیوەی دانیشتوانی غەززە نیشتەجێی ڕەفەحن، ئێستا ئیسرائیل هەڕەشەی هێرش کردنە سەر شارەکە دەکات، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵێت ئەگەر هێرشەکە ئەنجامبدرێت کارەساتی مرۆیی دەنێتەوە و ناوچەکە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەچێت.
لێدوان فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، هۆشداری لەبارەی هێرشکردنە سەر ڕەفەح لەلایەن ئیسرائیلەوە دەدات و دەڵێت " ئەگەر سوپای ئیسرائیل ئەمە بکات، کارەساتی مرۆیی دەنێتەوە و ناوچەکە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەچێت".
"نیوەی دانیشتوانی غەززە لە ئێستادا نیشتەجێی ڕەفەحن، هیچ شوێنێکی دیکەیان نییە رووی تێبکەن، ئەو راپۆرتانەی ئاماژە بە نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەسەر رەفەح دەکەن، مایەی نیگەرانیین".گۆتێرێس وای گوت.
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کاتێک حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و هەزار و 140 کەسی کوشت و 250 کەسی بە بارمتە گرت، ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانی بۆسەر کەرتی غەززە کە لەژێر دەسەڵاتی حەماسە ئەنجامدا، لەوکاتەوە لە غەززە 27 هەزار و 947 کەس کوژراون کە تەندروستی شارەکە دەڵێت زۆربەیان سڤیلن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





