
دوو سەربازی سوپای تورکیا لەکاتی ئەرکیاندا لەسەر سنوور، وێنە: ئاژانسی ئەنادۆڵ
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستگیرکردنی دوو شەڕڤانی هەسەدە و 16 کەسی دیکەی ڕاگەیاند، کە ویستوویانە لە سنووری سووریا بەرەو تورکیا بپەڕنەوە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە : "شەڕی ئێمە لە دژی کۆچبەرە نایاساییەکان لە سنوورەکانمان بەردەوامە، ئەمڕۆ سەربازانی سەر سنوور 18 کەسیان دەستبەسەر کرد، کە دەیانویست لە سووریاوە بەشێوەیەکی نایاسایی ئاودیوی وڵاتەکەمان بن".
زانیاریی زیاتر: لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە دوو لەوانەی دەستگیرکروان شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە و یەک کەسیشیان ئەندامی پارتی کۆمەنیستی تورکیا TKP/ML بووە.
باکگراوند: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە 150 کۆچبەری نایاسایی لەسەر سنوور دەستگیرکراون، لەنێویاندا گەریلای پەکەکە و شەڕڤانانی هەسەدە هەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 21 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران هەموو پێداویستییەکی لە بەردەستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم