هەواڵ

لە ڕۆژێکدا نزیکەی حەوت هەزار و 500 کەس سەردانی پێشانگای هایتێکسیان کردووە

هایتێکس دەروازەیەکە بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان و پەیوەندیکردن و دەستگەیشتنیان بە بازاڕی کوردستان و عێراق. لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیریی گەورەی دارایی دەبەخشرێتە کارە بچووکەکان کە نزیکەی 145 ملیۆن دیناری عێڕاقی دەبێت بۆ دەستپێشخەری ناوخۆیی لەڕێگەی پڕۆگرامی بزنسە بچووکەکانی هایتێکس کە لە 20 بزنسی بچووکی هەڵبژێردراو لە نزیکەی 100 بزنسی پێشکەش کراو پێکهاتوون، چەندان نوێگەری لە تەکنەلۆژی بەدی دەکرێت لە ژیریی دەستکرد، تیلیکۆم، بازاڕی دیجتاڵی، سۆلار پاوەر و چەندان بواری دیکەی تەکنەلۆژیا.