کوردستان

توێژەرێکی کۆمەڵایەتی ژیریی دەستکرد بۆ بەرهەمهێنانی فیلم کارتۆن و ئەنیمەیشنی پەروەردەیی بەکاردەهێنێت

پەیام خۆی چیرۆکەکان دەنووسێت و دەیانخوێنێتەوە، پاشان بە بەکارهێنانی پرۆگرامەکانی ژیریی دەستکرد، دەقی چیرۆکەکان دەکات بە ڤیدیۆی ئەنیمەیشن و فیلم کارتۆنی جوڵاو، و لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاویان دەکاتەوە. یەکێک لە بەرهەمەکانیشی تایبەتە بە زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی ئایپاد، کە پەیامێکی پەروەردەیی ڕاستەوخۆیە بۆ منداڵان و خێزانەکانیان.