
لە پێنج شوێن دروست دەکرێن
ئاڤا نیوز
چین بڕیاری دروستکردنی یانزە ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ بە بەهای 31 ملیار دۆلاری ئەمریکی دەرکرد، ئەم بنکانە دەکەونە پێنج شوێنی جیاواز لە پارێزگاکانی جیانگسو، شاندۆنگ، گوانگدۆنگ، ژێجیانگ و گوانگشی، ئامانج لێی دابینکردنی وزەی زیاترە بە ڕەچاوکردنی گۆڕانی کەشوهەوا.
وێنە گەورەکە: چین بڕیاری داوە لە پێنج ناوچەی جیاواز، یانزە بنکەی بەرهەمهێنانی وزە لە ڕێگەی بوونیادنانی ڕیاکتۆری ئەتۆمی دروست بکات، تێچووی بوونیادنانی ئەم بنکە ئەتۆمییانە 31 ملیار دۆلارە. ئەمە لەکاتێدایە، پێشتر لە ساڵانی 2022 و 2023 چین ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی 10 ڕیاکتۆری نوێی دابوو. ژمارەی ریاکتۆرەکانی ئەم وڵاتە گەیشتە 55ڕیاکتۆر و لە دوای ئەمریکا و فەرەنسا لە پلەی سێیەم دایە.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیای گشتیی وزەی ئەتۆمی چین، کۆمپانیایەکی سەر بە دەوڵەتە، ئەرکی دروستکردنی 6 ڕیاکتۆر و کۆمپانیای نیشتمانیی وزەی ئەتۆمی چین 3 دانە و کۆمپانیای وەبەرهێنانی کارەبای دەوڵەت ئەرکی دروستکردنی 2 ڕیاکتۆر لە ئەستۆ دەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان بە دڵی وێستگەی ئەتۆمی دادەنرێت، رۆڵی گرنیان هەیە لە دابینکردنی کارەبا و وزەی پێویست بە کەمترین کاریگەری لەسەر کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






